کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: هه‌میشه‌ لاوان قه‌ڵغانی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كان بوون

.

10:12 AM - 25/05/2015

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندنی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان ده‌كات.

ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌یه‌:
په‌یامی پیرۆزبایی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی بۆ ساڵیادی دامه‌زراندنی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌ڕێزان: سكرتاریه‌ت و ئه‌ندامانی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان له‌ "16"ه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوی ئازادی لاواندا گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و ئاواته‌خوازم وه‌ك هه‌میشه‌ داكۆكیكاری مافه‌كانی لاوان بن و هانده‌ر و پاڵپشتیان بن.

ئاشكرایه‌ لاوان كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كن، ئێمه‌ی گه‌لی كوردیش به‌ درێژایی مێژوو لاوانمان قه‌ڵغانی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كان بوونه‌ و به‌ خوێن و به‌ گیان به‌رگریان له‌ كوردستان كردووه‌، ئه‌مڕۆش كه‌ كوردستان به‌ قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێ پێویسته‌ به‌ گوڕتر له‌ جاران لاوان بێنه‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌و داكۆكیكاری سه‌رسه‌خت بن له‌ گه‌له‌كه‌مان و پێویستیشه‌ له‌سه‌ر رێكخراوی ئازادی لاوان و سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی لاوان هه‌موو توانایه‌كیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی زیاتر بڕه‌خسێنن بۆ لاوان و له‌ كایه‌كانی كۆمه‌ڵگادا ده‌رفه‌تی زیاتریان بۆ بڕه‌خسێنن.

له‌ كۆتاییدا وێڕای دووباره‌ پیرۆزباییم له‌ رێكخراوی ئازادی لاوان، هیواخوازم ئه‌م یاده‌ ببێته‌ هه‌وێنی ئه‌كتیڤتربوونی رێكخراوه‌كه‌و كاركردنیان له‌ بواره‌ فیكرییه‌كان و په‌روه‌رده‌كردنی بیری لاوان به‌ بیرێكی دیموكراسی و ئاشتیخوازانه‌.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە