کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی مەكتەبی رێكخستنی كرد

.

09:41 PM - 24/05/2015

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەهاوڕێیەتی شاناز ئیراهیم ئەحمەد سەردانی بارەگای مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی كرد و لەلایەن رەفعەت عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ژمارەیەك لەهەڤاڵانی مەكتەبی رێكخستنەوە پێشوازیكران. لەدیدارێكدا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هیوای سەركەوتنی بۆ هەڤاڵانی مەكتەبی رێكخستن خواست و دەستخۆشی لێكردن بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكانیان و هیوای گەشەكردنی زیاتری بۆ رێكخستنەكان خواست. هەر لەو دیدارەدا باس لە بەرزراگرتنی یادی 40 ساڵەی دامەرزاندنی ی.ن.ك كراو هەردوولا هیوایان خواست ئەو یادە ببێتە مایەی پتەوكرن و بەهێزكردنی ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و یەكڕیزی یەكێتیی ناو یەكێتیی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە