کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەرید ئەسەسەرد: راگەیاندنی سەربەخۆیی كارێكی گرنگە لەویش گرنگتر خۆسازان و خۆ ئامادەكردنە بۆ ئەو پرسە

.

09:14 PM - 24/05/2015

لە كۆڕێكدا لە قاوەخانەی كەلتوری كە ناوەندی راگەیاندنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە سلێمانی رێكیخستبوو ئەندامێكی سەركردایەتی ی.ن.ك لە بارەی پرسی سەربەخۆیی كوردستان رایگەیاند: راگەیاندنی سەربەخۆیی كارێكی گرنگە لەویش گرنگتر خۆسازان و خۆ ئامادەكردن بۆ ئەو پرسە. فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتی ی.ن.ك لە میانەی قسەكانی لەو كۆڕەدا رایگەیاند: پرسی سەربەخۆیی بابەتێكی گرنگ و هەستەوەرە،  لەوەش گرنگتر خۆسازان و خۆئامادەكردن و خوێندنەوەی ئەو پێشهات و ئەگەرانەیە كە دەشێ دوای راگەیاندنی پرسەكە بێتە ئاراوە، بە تایبەت باری ئاسایش و پاراستنی خەڵك و بژێوی هاوڵاتیان.

 

9tjFt5wnbyc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە