کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خولێك بۆ كادیران و كارمەندانی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك كرایەوە

.

08:28 PM - 24/05/2015

مەلا بەختیار رایگەیاند: یەكێتیی، هەڵوێستێكی دیموكراسیخوازی هاوچەرخی هەیە‌و  پشتیوانی بێ‌ ئەملاو ئەولای باكووری كوردستانە. بەچاودێریی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی, بۆردی ناوەندی كادران بە هاوكاری سكرتاریەتی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك، خولێكی بۆ كادران ‌و كارمەندانی مەكتەبی سیاسی لەسلێمانی بەئامانجی چۆنێتی باشتر راپەڕاندنی ئەرك‌و بەرپرسیارێتییەكانی سەرشانیان دەستپێكرد. لەوتەیەكدا، كە یەكەمین موحازەرەی خولەكە بوو، مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕ ووتی: ئامانجی ئەم خولە ئەوەیە سەرجەم كادران ‌و كارمەندانی مەكتەبی سیاسی بەئاستێكی زانستی باشتر ئەركەكانیان راپەڕێنن، بەپێی ئەو یاساو رێسایانەی  كە لەدنیادا پەیڕەو دەكرێت. مەلا بەختیار ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: هەفتەیەكی دیكە یادی چل ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە‌و ئەو چل ساڵەش لە تەمەنی یەكێتی، هیچ ساڵێكی بەبێ‌ شەڕو بەرگری لەخاك نەتەوە و بەبێ‌ ململانێیەكی سەختی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی‌و عەسكەری تێنەپەڕاندووە و یەكێتیی لەناو ئەم هەموو ژانەدا لەدایكبووەو لەكۆشی ئەم نەتەوەیەدا گەورە بووە و پێگەیشتووە و ئێستا یەكێتییەكەمان، یەكێتییەكە كە دۆست‌و دوژمن حسابی سەنگ‌و قورسایی‌و پێگەی خۆی بۆ دەكات. هەر لەموحازەرەكەیدا، مەلا بەختیار وتیشی: چەند رۆژێك دوای یادی یەكێتیی، لە 7 ی حوزەیران گەورەترین هەڵبژاردن لەتوركیا بەڕێوەدەچێت و تەئكیدی لە هەڵوێستی یەكێتیی كردەوە، كە یەكێتیی هەڵوێستێكی دیموكراسیخوازی هاوچەرخی هەیە‌و پشتیوانی بێ‌ ئەملاو ئەولای باكوری كوردستانە و هیوای خواست هەدەپەش، بەهەمانشێوەی سەركەوتنە سەربازییەكانی باشوور و رۆژئاوا، لەباكوری كوردستان، سەركەوتنێكی سیاسی بەرچاو بەدەستبهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە