کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ ماوەی 3 رۆژ هاوڵاتیانی چەند گەڕەكێكی سلێمانی و دەوروبەری بێ‌ ئاو دەبن

.

06:09 PM - 24/05/2015

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە بۆ ماوەی 3 رۆژ، واتە رۆژانی ٢٤و٢٥و٢٦ -٥-٢٠١٥ لەزۆربەی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و ناوچەی قڕگە و قەزا و ناحیەكانی چەمچەماڵ و تەكیە و بازیان و شۆڕش و پیرەمەگرون و گۆپاڵە و ئەڵایی، بەهۆی كاركردن لە هێڵی دووەمی ئاوی دوكان _ سلێمانی، بێ‌ ئاو دەبن، ئامانج جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند: كاركردن بۆ چاككردنەوەی هێڵی دووەمی دوكان _ سلێمانی تەنها 3 رۆژ دەخایەنێت و دواتر دابەشكردنی ئاو بە سەر هاوڵاتیاندا ئاسایی دەبێتەوە.

6w10iGFNJb8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە