کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زۆربەی فەرەنسیەكان پشتگیری دەستێوەردانی سەربازی فەرەنسا دەكەن لە سوریا

.

03:31 PM - 24/05/2015

زۆربەی فەرەنسیەكان پشتگیری لە دەستێوەردانی سەربازی فەرەنسا لە سوریا دەكەن. بە گوێرەی راپرسیەك كە دامەزراوەی (بی فی ئەی) تایبەت بە راپرسی ئەنجامی داوە و تیایدا  11 هەزار و 3 كەس بەشدارییان لەو راپرسیەدا كردووە، لە سەدا 55 ی هاوڵاتیانی فەرەنسا پشتگیری لە دەستێوەردانی سەربازی فەرەنسا لە سوریا دەكەن، ئەمەش پێچەوانەی ئەو راپرسیەیە كە لە ساڵی 2013 ئەنجامدراوە و بە گوێرەی راپرسیەكە لە سەدا 64ی فەرەنسیەكان رەتیاندەكردۆتەوە فەرەنسا پلانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر هێزەكانی حكومەتی سوریا ئەنجامبدات, ئەو دامەزراوەیە راشیگەیاندووە: لە سەدا 92 فەرەنسیەكان لە بارودۆخی سوریا  نیگەرانن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە