کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەمیرتاش: هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەتوركیا هەستیارترین هەڵبژاردن دەبێت لە مێژووی كۆماری توركیادا

.

03:28 PM - 24/05/2015

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی هەدەپە رایدەگەیەنێت: هەڵبژاردنی پەرلەمانی  7ی حوزەیران هەستیارترین هەڵبژاردن دەبێت لەمێژووی كۆماری توركیا،لەگەڵ ئەنجامەكانیشیدا گەورەترین شكانەوە دەبینین. هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان لەمیانی رێورەسمێكی بانگەشەی پارتەكەی لەئیزمیر سەبارەت بە هەڵبژاردنی 7ی حوزەیران لە توركیا رایگەیاند: ئەم هەڵبژاردنە هەستیارترین هەڵبژاردن دەبێت لە مێژووی كۆماریدا لەگەڵ ئەنجامەكانیشیدا گەورەترین شكانەوە دەبینین, سەڵاحەدین دەمیرتاش راشیگەیاند: ئەو شكانەوەیە لەسەر دەستی هەدەپە دەبێت و ئەوان هەرگیز رێگە بە دیكتاتۆریەت و یەك دەسەڵات لەتوركیا نادەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە