کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرپرسانی دیموكرات و پەكەكە نیەتی حزبەكانیان بۆ چارەسەری گرژیەكانی نێوانیان دەخەنەڕوو

.

03:15 PM - 24/05/2015

بەیانی ئەمڕۆ شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزێكی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و گەریلاكانی پەكەكە لەقەندیل روویدا، بەرپرسانی هەردوولاش رایدەگەیەنن پێویستە كێشەكە چارەسەر بكرێت. لەو بارەیەوە تەیمور موستەفایی ئەندامی دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بە كەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاند: هێزەكەی دیموكرات بەتیمی گەڕۆك ماوەیەكە لەناوچەی خنێرە و دەوروبەرین و پەكەكە گەمارۆی داون، وتیشی: دەمانەویست كێشەكە لەرێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بكەین، سەرئەنجام ئەمڕۆ بەیانی هێرشیانكردۆتە سەر پێشمەرگەكانی دیموكرات, لای خۆیەوە دەمهات عەگید وتەبێژی كەجەكە بە گەلی كوردستانی راگەیاند: حزبی دیموكرات داوایانكردووە ئەو ناوچەیە بۆ تێپەڕبوونی هێزێكیان بەكاربهێنن، بەڵام كاتێك هێزەكەیان گەیشتووە بینیویانە نیەتیان جیاوازە و دەیانەوێت لەنزیكی گەریلا بمێننەوە و بەزۆر گومرك دابنێن، وتیشی: پاش ئەوەی زانیویانە نیەتی ئەو هێزەی دیموكرات بەو شێوەیەیە، داوایانكردووە شوێنەكە جێبهێڵن و بچنە شوێنێكی گونجاو، بەڵام سەرەرای هۆشداری پێدانیان شوێنەكەیان چۆڵ نەكردووە و بەهۆیەوە شەڕ روویداوە، دەمهات عەگید وتیشی: دەیانەوێت كێشەكە چارەسەر بێت، بەڵام پێویستە بەزووترین كات هێزەكەی دیموكرات ئەو ناوچەیە جێبهێلێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە