کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سەرێكانی سێ گوندی تر لە دەست تیرۆریستان رزگاركران

.

03:05 PM - 24/05/2015

لە هەرێمی سەرێكانی سێ گوندی تر لە دەستی تیرۆریستان رزگاركران و ژمارەیەك تیرۆریست كوژران و برینداربوون. لەو بارەوە سەرچاوەیەك لە رۆژئاواوە رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی یەكینەكانی پاراستنی گەل و یەپەژە لە دژی تیرۆریستانی داعش بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا 3 گوندی تر لە هەرێمی سەرێكانی لە تیرۆریستان پاككرانەوە و 13 تیرۆریستی داعش كوژراون و 4 تیرۆریستی تریش بەدیل گیران. شەهبازی راشیگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە بەنیازبوون هێرش بكەنە سەر هێزەكانی یەپەگە، بەڵام رووبەڕووی وەڵامی توندی هێزەكانی یەپەگە بوونەوە و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەكە تێكشكێندرا، وتیشی: شەڕ لەو ناوچەیە بەردەوامە و نەتوانراوە ئاماری زیانەكان بزانرێت, ئەو چالاكوانە سیاسیە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە گوندی ئەبو شێخات كە دەكەوێتە باشووری رۆژئاوای سەرێكانی شەڕێكی قورس بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە