کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داعش دەروازەی سنوری وەلیدی عیراق - سوریای كۆنترۆڵكرد

.

02:57 PM - 24/05/2015

داعش خاڵێكی تری سنووری عیراق و سوریای كۆنترۆڵكرد، بەوەش دوو خاڵی سنووری لەسنووری پارێزگای ئەنبار لەژێر دەسەڵاتدایە، بە دەستبەسەرداگرتنی ئەو دوو خاڵە سنووریەش عیراق و سوریا هیچ خاڵێكی سنورییان لەژێر دەسەڵاتدا نەماوە. چەند سەرچاوەیەكی ئەمنیی عیراق رایانگەیاند: دوای زیاتر لە دوو سەعات شەڕ لەگەڵ هێزە ئەمنیەكانی عیراق، داعش كۆنترۆڵی خاڵی سنووری وەلیدی لەگەڵ سوریا كردووە، ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستۆتەڕوو: داعش سوودی لە چەندین ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو بینیوە كە لەخاكی سوریاوە هێناویەتی بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو خاڵە سنوورییە، هێزە ئەمنیەكانی عیراقیش بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانییان هەبێت لە خاڵە سنوورییەكە كشاونەتەوە. بە كۆنترۆڵكردنی خاڵی سنووری وەلید لەگەڵ سوریا، داعش ئێستا دوو خاڵی سنووریی سەرەكی عیراق و سوریای لەژێر دەسەڵاتدایە و حكومەتەكانی عیراق و سوریاش هیچ خاڵێكی سنوورییان لەگەڵ یەكتر لەژێر دەسەڵاتدا نەماوە، بەو پێیەی دوو خاڵە سنووریەكەی تر كە هەریەك لە فیشخابور و رەبیعەن لەدیوی عیراق لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێم و لەدیوی سوریاش لەژێر دەسەڵاتی یەپەگەدان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە