کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی خیتافی گۆڵبارانكرد

.

12:07 PM - 24/05/2015

لە درێژەی یاریەكانی هەفتەی 38 و كۆتایی خولی یانەكانی ئیسپانیا و لە دوا یاری ئەو هەفتەیەدا یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگا و بەردەم هاندەرانیدا میوانداری یانەی خیتافی كرد و سەرەنجامیش توانی یاریەكە بە ئەنجامێكی گەورە و بە 7 گۆڵ بەرامبەر بە 3 گۆڵ بباتەوە لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی ریاڵ مەدرید باشتر دەركەوتن و لە دەقیقەی 13 شدا گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان لە رێگەی كریستیانۆ رۆناڵدۆوە تۆمار كرد بەڵام خۆشی ئەو گۆڵە زۆری نەخایاند و لە دەقیقەكانی 22 و 26 دا سێرجیۆ ئیسكۆدیرۆ و دییگۆ كاسترۆ دوو گۆڵی یەك لە دوا یەكیان بۆ یانەی خیتافی تۆماركرد دوای ئەو 2 گۆڵەش یاریزانانی میرینگی كۆنترۆڵی نێو یاریگایان كرد تا لە دەقیقەكانی 32 و 34 دا كریستیانۆ رۆناڵدۆ 2 گۆڵی بۆ یانەكەی تۆمار كرد و جارێكی تریش یانەی ریاڵ مەدریدی پێش خست بەڵام لە پێش كۆتایی هاتنی گێمی یەكەمدا و لە دەقیقەی 42 دا مەدحی لەحسەن توانی تۆری گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا بهەژێنێت و گۆڵی سێیەمی یانەی خیتافی تۆمار بكات لە سەرەتای گێمی دووەمەوە یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید بە ئاستێكی زۆر بەرزەوە دەركەوتن و توانیشیان لە دەقیقەكانی 47 و 51 و 71 دا سێ گۆڵ لە رێگەی چیچاریتۆ و خامیس رۆدریگێز و خیسیە رۆدریگێزەوە تۆمار بكەن هەروەها لە پێش كۆتایی هاتنی یاریەكەشدا مارسیلۆ توانی تۆری گۆڵی یانەی میوان بهەژێنێت و دوا گۆڵی یانەكەی تۆمار بكات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە