کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەلا بەختیار هەڵوێستی یەكێتیی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە توركیا راگەیاند

.

11:00 AM - 24/05/2015

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەبارەی پرسی كورد لە توركیا و هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە وتارێكی لە رۆژنامەی كوردستانی نوێ بڵاوكردەوە.
لە وتارەكەی مەلا بەختیار دا هاتووە: لەم دووڕیانە مێژووییەی توركیادا بە ئەركی خۆمان دەزانین هەڵوێستمان كە رەنگدانەوەی هەڵوێستی یەكێتییە بەراشكاوی رابگەیەنین كە ئەوانیش یەكەم ساردكردنەوەی لولەی تفەنگەكان بۆ كۆتایی هێنان بە بەخشینی شەهید و ئازاری قوربانیەكان لەتوركیای دراوسێدا , دووەمیش باس لە هەڕەشە لەسەر ئاشتی كۆمەڵایەتی دەكات كە هەدەپە بۆ رێگرتن لەو مەترسیانە رێگای خەباتی دیموكراسی گەلانی توركیای گرتەبەر , خاڵی سێهەمی وتارەكەی مەلا بەختیار باس لە كەمترین دەستكەوت و 22 ساڵ دانوستاندن دەكات و رایدەگەیەنێت مەخابن 22 ساڵ دانوستاندن درێژەی كێشا و كەمترین دەستكەوت لەو ساڵانەدا هێنراوەتە دی،لە رۆژگاری جیهانگیری و ئازادیەكاندا هێشتا زمانی كوردی لە توركیا بە رەسمی ناناسرێ، دانوستانی سیاسی هەیە كەچی عەبدوڵا ئۆجەلان ئازاد ناكرێ.لەخاڵی چوارەمیشدا بەناونیشانی چارەسەری خۆبەخۆی دیموكراسی مەلا بەختیار ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر هێزە دەسەڵاتدارەكان نەتوانن كێشە بنچینەییەكانی دیموكراسی چارەسەر بكەن،بێگومان پرۆسەی دیموكراسی لەسەر دەسەڵاتداران پەكی ئەركی مێژوویی ناخات. لەخاڵی پێنجەم و كۆتایشدا بەناونیشانی دەربازكردنی توركیا لە بوركان مەلا بەختیار دەڵێت: توركیا لە چەند ساڵی رابردوودا لە بوركانە سیاسیە تەقیوەكان رزگاری بووە ، ئێستا لەبەردەم چارەنووسێكی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتیدایە ، یان پرۆسەی دیموكراسی لە سیستمی حوكمڕانی ستوونی توركەوە دەگۆڕێ بۆ سیستمی ئاسۆیی گەلانی توركیا ، یاوەكو دەسەڵات و سیستم و یاسا لەدەستی گەلی تورك دا بە قۆرغكراوی دەمێنێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە