کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شكانی بۆری نەوت… ویلایەتی كالیفۆرنیا باری نائاسایی راگەیاند

.

06:23 PM - 23/05/2015

بەهۆی شكانی بۆریەكی نەوتەوە برێكی زۆر لە نەوتی خاو رژاوەتە ناو ئاوەكانی زەریای هێمن نزیك بە كەنارە ئاوییەكانی كالیفۆرنیاو بەو هۆیەشەوە رووبەری زیاتر لە (14) كیلۆمەتری ئەو ناوچەیە بە نەوتی رەش پیس بووە.
پاش رووداوەكەو بەرزبونەوەی قەبارەی زیانە ژینگەیەكانی ناوچەكەش (ئەدمۆند براون)ی حاكمی ویلایەتی كالیفۆرنیا باری نائاسایی لە ناوچەی (سانتا باربارا)ی نزیك بە رووداوەكە راگەیاندو بەلێنیشیدا چی لەتوانادابێت بۆ پاراستنی كەنارەئاویەكانی وویلایەتەكە ئەنجامی بدات.
 بەپێی دواین هەڵسەنگاندنەكانیش پێشبینی دەكرێت نزكەی (400) هەزار لیتر نەوت لەوبۆریە شكاوەو رژابێتە ناو ئاوی زەریای هێمنەوەو لەئێستاشدا كارەساتێكی ژینگەیی لە ناوچەكەدا دروستكردوە.
ئەوبۆریە نەوتەی شكاویشە تیرەكەی (60) سانتیمەو لەساڵی (1987)وە كە بەژێر ئاوەكانی زەریای هندیدا راكێشراوە نەوت لە چەند بیرە نەوتێكی ناوچەكەوە بۆ شوێنی عەمباركردنی لە باشوری كالیفۆرنیا دەگوازێتەوەو توانای پێدارۆشتنی نەوتەكەشی دەگاتە (190) هەزار لیتر نەوت لە سەعاتێكدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە