کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چین كڕینی نەوتی ئێرانی بەڕێژەی 11.6% كەمكردۆتەوە

.

06:21 PM - 23/05/2015

بەپێی ئەو ئامارانەی ناوەندی گومرگی چین بڵاویكردۆتەوە لە مانگی رابردوودا تێكرای هاوردەكانی ئەو وڵاتە لەنەوتی ئێران گەیشتۆتە (2) ملیۆن و (910) هەزار بەرمیل و بەوشێویەش رۆژانە (707) هەزارو (400) بەرمیل نەوتی رۆژانەی لەو ووڵاتەوە هاوردەكردوە.
هەرچەندە هاوردەكانی چینیش بۆ نەوتی ئێران لە مانگی نیسانداو بەراورد بە مانگی پێش خۆی بەرێژەی سەدا (10) پۆینت (8) زیادیكردوە بەڵام لەسەر ئاستی ساڵانە ئەو هاوردەیە بەرێژەی سەدا ( 11) پۆینت (6) كەمیكردوە.
سزا ئابوریەكانی سەر ئێران نەك هەر لەرووی دارایی و دەستكەوتنی داهاتەوە زیانی بەو ووڵاتە گەیاندوە بەڵكو لەرووی پەیوەندیە ئابوریەكان و ئاڵوگۆری بازرگانیشیەوە زیانی پێ‌ گەیاندوە چونكە لەئێستادا زۆرێك لەو ووڵاتانەی پێشتر نەوتی ئێرانیان دەكری گرێبەستی كرینی نەوتیان لەگەڵ ووڵاتانی دیكەدا ئیمزاكردوەو سەرچاوەی نوێشیان بۆ دەستخستنی بەرهەمی  نەوت دۆزیوەتەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە