کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران لە مانگی داهاتوەوە غازی سروشتی هەناردەی عیراق دەكات

.

06:19 PM - 23/05/2015

بەڕێوەبەری كارگێڕی كۆمپانیای غازی نیشتیمانی ئێران رایدەگەیەنێت، لە مانگی داهاتوەوە غازی سروشتی هەناردەی عیراق دەكەن.
رۆژنامەی‌ (ئێران دەیلی‌) لەزاری‌ (حەمید رەزا عیراقی)‌ بەڕێوەبەری‌ كارگێڕی‌ كۆمپانیای‌ غازی‌ نیشتیمانیی‌ ئێرانەوە بڵاویكردەوە، پرۆسەی‌ هەناردەكردنی‌ غازی‌ سروشتی‌ بۆ عیراق لەدوای‌ تەواوبوونی‌ پرۆسەی تێست كردنی بۆریەكان لە مانگی‌ داهاتووەوە دەستپێدەكات.
 وتیشی، دەكرا لەم مانگەدا دەست بە پرۆسەی‌ هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ عیراق بكرێت، بەڵام هەردوولا لەڕووی‌ تەكنیكییەوە ئامادە نەبوون پرۆسەكە دەستپێبكەن.
بەڕێوەبەری‌ كارگێڕی‌ كۆمپانیای‌ غازی‌ نیشتیمانیی‌ ئێران ئاماژەی بەوەشكرد، سەبارەت بە گرێبەست و كڕینی‌  غازەكە لەلایەن عیراقەوە‌و چۆنیەتی خەرجكردنی پارەكە بەتایبەت لەئێستادا كە ئێران گەمارۆی ئابووری لەسەرە، هەردوولا گفتوگۆ دەكەن.
كۆمپانیای‌ غازی‌ نیشتیمانی‌ ئێران لەمانگی‌ نیسانی‌ ئەمساڵدا رایگەیاند: تاقیكردنەوەی‌ سەرەتایی‌ لە 50 كیلۆمەتری‌ بۆریەكانی گواستنەوەی غازی سروشتیدا ئەنجامدراوە‌و پرۆسەی‌ هەناردەكردنی غازی سروشتیش بۆ عیراق لەدوای‌ تەواوبوونی‌ تاقیكردنەوەی‌ دووەم لە بۆرییەكاندا دەستپێدەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە