کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاوارەكانی رومادی بە بێ كەفیل ناتوانن بچنە ناو بەغداوە

.

09:21 PM - 22/05/2015

هەزاران هاوڵاتی شاری رومادی لە ترسی داعش روویان لە بەغدا كردووە و رێگە نادرێت بە بێ كەفیل بچنە ناو شارەكەوە. دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش شاری رومادییان داگیركرد ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی ئەو شارە لە ترسی داعش ئاوارەی دەوربەری بەغدا بوون و لەسەر پردی بزێبز رێگایان پێنادرێت بچنە ناو شاری بەغداوە بەتایبەت ئەگەر كەفیلیان نەبێت. سەربازێكی سوپای عیراقیش ئاماژەی بەوەداوە: كە ئەو كەسانەی كەفیلیان لە ناو بەغدا هەبێت ڕێگەیان پێدەدرێت بچنە ناو بەغداوە. ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر ژمارەیەك لە بەرپرسانی حزب و لایەنەكانی عیراق رەخنەیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگرت بەوەی ڕێگە بە ئاوارەكان یان هاوڵاتی  شارەكانی تری عیراق نادات بە بێ كەفیل بچنە ناو شارەكانی هەرێمەوە و ئەوەیان وەك چەكێك لەكاتی هەڵبژرادنەكاندا دژی هەرێم بەكاردەهێنا، بەڵام ئێستا هەمان رێوشوێن لە سنورەكانی شاری بەغدا دووبارە دەبێتەوە و ڕێگە نادەن  ئاوارەكان بێ‌ كەفیل بچنە ناو شاری بەغداوەـ هەمان ئەو لایەنانەی پێشتریش رەخنەیان لە هەرێم دەگرت ئێستا بێدەنگن.

2837182252015_15-L-rebaz-hunarmandeki-kur.png

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە