کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داعش بەشێكی ناحیەی حسەیبیەی رومادی داگیركرد

.

08:08 PM - 22/05/2015

داعش لەرۆژهەڵاتی رومادی پەلامارەكانی فروانتركردوەو سەرەڕای گرتنی بەشێكی ناحیەی حسەیبییە، بەڵام لە حەبانییە تێكشكێندران. رافع عەبدولكەریم  فەهداوی سەرۆك هۆزی ئەلبوفەهد ئاماژە بەوە دەكات: داعش بەشێكی زۆری ناوچەكانی ناحیەی حسەیبیەی رۆژهەڵاتی رومادی داگیركردوە. وتیشی: داعش لەرۆژهەڵاتی رومادی پێشڕەوی كردووە، ئەمەش دوای پاشەكشەی فیرقەیەكی سەربازی سوپای عیراق بەبێ شەڕ، بەڵام پەلامارێكیان بۆ سەر حسەیبییە تێكشكێندراوە. عەبدولكەریم  فەهداوی هێزە ئەمنیەكانی عیراق تۆمەتبار دەكات بەوەی  لەو ناوچانە كە روبەڕووبوونەوەی تێدایە بەبێ شەڕ لەوناوچەكان پاشەكشەیان كردوە بوارێكی زۆریان بۆ تیرۆریستانی داعش دروستكردوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە