کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە ئەڵمانیا پشتگیری یەكێتی دەگەیەندرێتە هەدەپە

.

06:24 PM - 22/05/2015

لەچوارچێوەی چالاكیەكانی پرۆسەی هەڵمەتی هەڵبژاردن و دەنگدانی دەرەوە، لە ئەڵمانیا  پشتگیری یەكێتی دەگەیەندرێتە هەدەپە. لە ئەڵمانیا گەورەترین چالاكی حزب و لایەنەكان بۆ پرۆسەی هەڵمەتی هەڵبژاردن و دەنگدانی دەرەوە بەڕێوەچوو، لەم چوارچێوەیەشدا و لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییەكانی كۆمیتەی ڕێكخستنی ئەڵمانیا و هەڤاڵانی دەستەی كارگێڕی یەكێتی، كەرتی (مانهایم - لودڤیكس هاڤن) و كادران و رێكخراوی پەپولەی منداڵان و كوردستانیانی ئەوشارە بەشداری ئاهەنگی موزیكی نیشتمانی بۆ پشتگیری حزبە كوردستانیەكانی باكوری كوردستانیان كرد و هەڵوێستی نەتەوەیی یەكێتی نیشتمانی كورستانیان پێگەیاندن و هیوایان خواست هەدەپە سەركەوتن بەدەستبهێنێ و پەنجەرەی ئایندەیەكی گەش لەسەر باكوری كوردستان بكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە