کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیمری پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید

.

06:02 PM - 22/05/2015

ئۆنای ئیمری راهێنەری یانەی سیڤیلیەی ئیسپانی پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید و پێشبینی ئەوەش دەكرێت لە دوای كۆتایی هاتنی یاریەكانی ئەم وەرزە شوێنی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی بگرێتەوە، سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایانكردووە: ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید چاودێریی ئۆنای ئیمری راهێنەری یانەی سیڤیلیە دەكەن و بە نیازیشن لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئەو راهێنەرە دەست پێ بكەن، ئەویش لە پێناو ئەوەی دوای هەڵوەشاندنەوەی بۆندی كارلۆ ئەنچیلۆتی ببێتە راهێنەری نوێی یانەكەیان، سەرچاوەكان باسیان لەوەشكردووە: تا ئێستا ئیدارەی میرینگی گفتوگۆیان لەگەڵ ئیمری ئەنجام نەداوە، بەڵام پێدەچێت لە دوای یاری كۆتایی ئەوروپا لیگ كە لە نێوان هەردوو یانەی سیڤیلیە و دنیپرۆ بەرێوەدەچێت بە شێوەیەكی رەسمی پەیوەندی بە راهێنەری ناوبراوەوە بكەن، جێی وەبیرهێناوەیە جگە لە ئۆنای ئیمری هەریەك لە رافائێل بینیتیزی راهێنەری یانەی ناپۆلی و یۆرگن كلۆپی راهێنەری یانەی بوروسیادۆرتمۆند پاڵێوراون لە وەرزی داهاتوودا شوێنی كارلۆ ئەنچیلۆتی بگرنەوە، چونكە ئەو راهێنەرە ئیتاڵیە لەم وەرزەدا نەیتوانی هیچ نازناوێك لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بەدەست بهێنێت و هەر بەوە هۆیەشەوە ئیدارەی ئەو یانەیە دەیانەوێت لە كۆتایی ئەم وەرزەدا بۆندەكەی هەڵبوەشێننەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە