کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێنریكی لە گەڵ بەرشەلۆنە بەردەوام دەبێت

.

06:00 PM - 22/05/2015

لویس ئێنریكی ئیسپانی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی پاڵەوانی ئەم وەرزی لالیگا ریزی ئەو یانە كەتەلۆنیە جێناهێڵێت و وەرزێكی تریش لە ریزی ئەو یانەیەدا بەردەوام دەبێت، پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی ئەوە لە ئارادابوو كە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا ئێنریكی ریزی یانەی بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت و بەرپرسانی ئەو یانەیەش لە هەوڵی ئەوەدان گرێبەست لەگەڵ راهێنەرێكی نوێدا ئیمزا بكەن، لە لێدوانێكدا جۆسیپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی ئە یانەیە هەموو ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە باس لە رۆیشتنی ئێنریكی دەكەن و لە هەمان كاتیشدا سەرۆكەكەی بەرشەلۆنە مانەوەی راهێنەری ناوبراوی لە ریزی یانەكەی دووپاتكردەوە، هەروەها بارتۆمیۆ ئاماژەی بەوەشكردووە: بەرپرسانی یانەكەی باوەرێكی تەواویان بە ئێنریكی هەیە و هەموو هەوڵێكی خۆشیان خستۆتە كار تا دوای كۆتایی هاتنی ماوەی بۆندەكەی لە ریزی یانەكەیاندا بیهێڵنەوە، لویس ئێنریكی تەمەن 45 ساڵ لە سەرەتای ئەم وەرزەوە ئەركی راهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنەی لە ئەستۆ گرتووە و  لەگەڵ ئەو یانەیەشدا هاوینی 2016 بۆندەكەی كۆتایی پێدێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە