کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنچیلۆتی دەگەڕێتەوە میلان

.

05:59 PM - 22/05/2015

بە پێی هەواڵێكی رۆژنامەی كاڵچۆ میركاتۆی ئیتاڵی، بەرپرسانی یانەی ئەی سی میلان و بەرێوەبەری كارەكانی كارلۆ ئەنچیلۆتی گەیشتونەتە رێكەوتنی كۆتایی بە مەبەستی گەرانەوەی ئەو راهێنەرە بۆ ریزەكانیان لە وەرزی داهاتوودا، رۆژنامەی كاڵچۆ میركاتۆ ئاشكرایكردووە: لە چەند رۆژی رابردوودا بەرپرسانی رۆسۆنێری و بەرێوەبەری كارەكانی ئەنچیلۆتی كۆبوونەتەوە و دواتریش هەردوولا رێكەوتنێكی سەرەتاییان ئەنجامداوە، تا لە وەرزی نوێدا ئەو راهێنەرە شوێنی فلیپۆ ئینزاگی بگرێتەوە و جارێكی تریش ئەركی راهێنەرایەتی یانەی میلان لە ئەستۆ بگرێتەوە، رۆژنامەی كاڵچۆ میركاتۆ باسی لەوەشكردووە: تا ئێستا بەرپرسانی میلان لەسەر بۆندی ئەو راهێنەرە هیچ زانیاریەكیان ئاشكرا نەكردووە، بەڵام پێشبینی ئەوەدەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرجەم ووردەكاریەكانی بۆندی ئەو راهێنەرە بڵاوبكەنەوە، كارلۆ ئەنچیلۆتی تەمەن 55 ساڵ لە نێوان ساڵانی 2001 بۆ 2009 راهێنەری یانەی ئەی سی میلان بووە و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا توانیویەتی 2 جار نازناوی چامپیۆنس لیگ و 2 جار نازناوی جامی سوپەری ئەوروپی و 1 جاریش نازناوەكانی كاڵچۆ و جامی ئیتاڵیا و جامی جیهانی یانەكان بەدەست بهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە