کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆژنامەی حوڕییەت بەهۆی بڵاوكردنەوەی بابەتێك لەسەر ئەردۆگان سزادرا

.

02:34 PM - 22/05/2015

دادگای توركیا بەتۆمەتی سوكایەتی بە رەجەب تەیب ئەردۆگان رۆژنامەی حوڕییەتی سزادا، سزاكەش غەرامەكردنی ئەو رۆژنامەیەی بەبڕی 20 هەزار لیرە بەدوادا هات. حوڕییەت كە بە پڕفرۆشترین و بەناوبانگترین رۆژنامەی توركیا دادەنرێت، بەهۆی بڵاوكردنەوەی بابەتێك لەسەر ئەردۆگان لەكاتی بانگەشە بۆ پارتی دادوگەشەپێدان لەلایەن دادگای توركیاوە تۆمەتی سوكایەتی سەرۆك كۆماری خرایەپاڵ. دادگای ئەنكەرە ئەوەشی خستۆتەڕوو: محەمەد یەڵماز كە بابەتەكەی نوسیوە مافەكانی ئەردۆگانی پێشێلكردووە، بەو هۆیەشەوە نوسەرەكە و سەرنوسەری رۆژنامەكەش سزادراون. پێشتریش رۆژنامەی حوڕییەتی توركی چەند جارێك بەڵگەی لەسەر تێوەگلانی ئەردۆگان لە دۆسیەی گەندەڵی بڵاوكردۆتەوە، هەر دوای دوو هەفتە لە بوونی رەجەب تەیب ئەردۆگان بە سەرۆك كۆماری توركیا حوڕییەت بابەتێكی بە بەڵگەوە لەسەر تێوەگلانی ئەردۆگان لە گەندەڵی بڵاوكردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە