کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دیمپسی: سوپای عیراق خۆی لە رومادی كشاوەتەوە و ناچار بە پاشەكشە نەكراوە

.

12:28 PM - 22/05/2015

سوپاسالاری ئەمریكا رایدەگەیەنێت: سوپای عیراق لە رومادی خۆی كشاوەتەوە نەك ناچار بە پاشەكشە كرابێت. بەپێی هەواڵێكی تۆڕی سی ئێن ئێن، ژەنراڵ مارتن دیمپسی سوپاسالاری ئەمریكا تەئكیدیكردۆتەوە: هێزەكانی سوپای عیراق خۆیان لە رومادی پاشەكشەیان كردووە و داعش ناچار بە پاشەكشەی نەكردوون، دیمپسی ئاماژەی بەوەشكرد: بەرپرسانی عیراق و ئەمریكا دەستیان بە لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە كردووە. سوپاسالاری ئەمریكا راشیگەیاندووە: فەرماندەی ئەو هێزەی لە رومادی بووە بەتەنها خۆی ئەو بڕیارەی داوە لەكاتێكدا پێگەی ئەو هێزە زۆر گونجاو بووە بۆ بەرگریكردن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە