کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەردۆگان: سیاسەتی رەتكردنەوە بەرامبەر كورد خراوەتە ژێر پێ

.

12:24 PM - 22/05/2015

سەرۆك كۆماری توركیا رایدەگەیەنێت: لەسەردەمی حكومەتەكەی ئەودا سیاسەتی رەتكردنەوە بەرامبەر كورد خراوەتە ژێر پێ، پەرلەمانتارێكی هەدەپەش رەخنە لە دیموكراسیەتی توركیا دەگرێت و دەڵێت: ئازادیەكان بەرتەسك كراونەتەوە. سەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆگان لە وتارێكدا لەشاری ئادییەمەن باسی دواپێشكەوتنەكانی قۆناغی چارەسەریی لە سەردەمی حكومەتی ئاكپارتیدا كرد. ئەردۆگان رایگەیاند: دایكان نەیاندەتوانی لەگەڵ رۆڵەكانیان بەزمانی كوردی قسە بكەن، بەڵام ئێستا قسە دەكەن، پەخشی كوردی نەبوو، بەڵام ئێستا هەیە، كتێب بە زمانی كوردی بڵاونەدەكرایەوە، بەڵام ئێستا بڵاودەكرێتەوە، ئێمە سیاسەتی رەتكردنەوە و نكۆڵیكردنمان خستە ژێر پێمان، سەرۆك كۆماری توركیا لە درێژەی قسەكانیدا راشیگەیاند: لەم وڵاتەدا بە هاووڵاتییانی كوردیان نەدەوت برا من پێم وتن برا كوردەكانم. ئاڵتان تان پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد لەمیانی وتەیەكدا لە بارەگای پارتەكەی لە شاری بورسا رەخنەی لە دیموكراسییەتی توركیا گرت، ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوان هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی ئازادییەكان لەتوركیا فراوانتر بكەن، رونیشكردەوە: ئەگەر ئەم پاشەكشەیە بەردەوام بێت ئەوا سوود بەهیچ كەسێك ناگەیەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە