کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاكم قادر: ی.ن.ك قۆناغە سەخەتەكانی بەسەركەوتوویی و پڕدەستكەوت بۆ كورد بڕیوە

.

02:52 PM - 21/05/2015

حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك رایگەیاند: خەباتی نەپساوەی ی.ن.ك بەردەوامە بۆ بەدیهێنانی مافە رەواكانی گەلی كورد بەتایبەت مافی چارەی خۆنووسین و دابینكردنی خۆشگوزەرانی بۆ میللەتەكەمان.
ئەم وتانەی حاكم قادر كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی لە میانی كۆبوونەوەیەكیدا هات بەئامادەبوونی حامید حاجی غالی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەكتەبی كۆمەڵایەتی ی.ن.ك و لەتیف شێخ عومەر لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی و ئەندامی سەركردایەتی ی.ن.ك لەگەڵ ئەندامانی ناوەندی كۆمەڵایەتی سلێمانی كە لە هۆڵی مەڵبەندی رێكخستنی یەكی ی.ن.ك بەڕێوەچوو.لە كۆبوونەوەكەدا حاكم قادر بەوردی باسی خەبات و یادكردنەوەی 40 ساڵەی دامەزراندنی ی.ن.ك پرەنسیپە جێگیر و نەگۆڕەكان لە پرەنسیپی پشتبەخەڵك و بەخۆبەستن و دیموكراسی و سەروەری یاسا و مافی مرۆڤ و ئازادی، هەروەها بارودۆخی سیاسی هەرێم و عیراق گۆرانكارییەكانی ناوچەكە و مەترسی داعش و بەرەنگاریی پێشمەرگە كرد،.لە بارەی پرۆسەی هەڵبژاردن لە توركیا و بەشداری كوردانی باكوور، حاكم قادر ئاماژەی بە هەڵویستی یەكێتی دا و وتی: ی.ن.ك پشتیوانی لە خەباتی رەوای گەلەكەمان دەكات و بەتایبەتی پرۆسی دیموكراستی و خەباتی سیاسیی مەدەنیانەی كوردانی باكوور، و رایگەیاند: وەفێكی فراكسیۆنی یەكێتی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانی كوردستان بۆپشتیوانی لە هەدەپە سەردانی توركیا دەكات.

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە