کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیستێكی دیكە لە كارمەندانی بەڕێوەبەرێتی رێكخراوەكان فەرمانی گواستنەوەیان بۆ دەردەچێت

.

11:02 AM - 21/05/2015

مووچەیەك دەدرێتە ئەو كارمەندانەی بەرێوەبەرێتی رێكخراوەكان كە هێشتا راژەكانیان بۆسەر میلاكی حكومەت نەگواستراوەتەوە.
سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی بەكەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاند: ئەمرۆ لەرێگەی گەنجینەكانەوە چەكی پارەی دوو مووچە دراوەتە ئەو كارمەندانەی بەرێوەبەرێتی رێكخراوەكان كەراژەكانیان بۆ سەر میلاكی حكومەت گواستراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد تائێستا زیاتر لە دوو هەزار كارمەندی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە راژەكانیان گواستۆتەوە‌و بەمنزیكانەش لیستێكی دیكەیان فەرمانی گواستنەوەیان بۆ دەردەچێت.
سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی بۆ كەناڵی گەلی كوردستان ئاشكراكرد: كە بریاردراوە ئەو كارمەدانەی هێشتا ناوەكانیان نەهاتۆتەوە لە هەفتەی داهاتوودا مووچەیەكیان پێ‌ بدرێت.
پێشتریش وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندبوو: پرۆسەی گواستنەوەی راژەی ئەو كارمەندانە بۆ سەر میلاكی حكومەت بەردەوامە‌و رۆژانەش كار لەسەر فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ڕێكخراوەكان دەكرێت‌و لەڕێی وەزارەتی داراییەوە نوسراویان بۆ دەكرێت بۆ ئەوەی لە یەكێك لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمدا دەستبەكاربن.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە