کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەلا بەختیار لەگەڵ ستافە جیاوازەكانی كەناڵەكانی راگەیاندن كۆبۆوە

.

10:19 PM - 20/05/2015

مەلا بەختیار لەگەڵ بەڕێوەبەرو لێپرسراو ‌و ستافە جیاوازەكانی كەناڵەكانی راگەیاندنی یەكێتی  كۆبۆوە. مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی  رایگەیاند: مەحاڵە جارێكی تر نەتەوەكەمان بگەڕێتەوە بۆ چوارگۆشەی یەكەم، شەڕی دژی داعش ‌و قوربانیدانەكانی نەتەوەكەشمانی بەمایەی رێزگرتن ‌و ئاییندەیەكی رۆشنترزانی. مەلا بەختیار ئاماژەی بەكۆبوونەوەی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی هەرێمدا كردو تەئكیدیكردەوە: كە ئەو راگەیەندراوە دوا سیاسەتی سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستانە، دەبێ‌ دوا ئەگەر ‌و گۆڕانكارییەكان لێكبدەینەوەو بۆ هەر ئەگەرێك بەرنامەو بڕیاری پێویستمان هەبێ‌، وتیشی: وەكو یەكێتی زۆر پەرۆشین بۆ سەركەوتنی زیاتر‌و بەدەستهێنانی مافی زیاتر بۆ نەتەوەكەمان ‌و قۆستنەوەی هەر دەرفەتێك كە بەقازانجی گەلەكەمان بێت، لەئێستاشدا كاری یەكەممان لەپێناو ئاسایش ‌و ئارامی زیاتر تێكشكاندنی یەكجارەكی داعشە، هەروەها راگەیاندنی یەكێتیش هاوشانی گۆڕانكارییە بابەتییەكان، بەپەرۆشی نەتەوەییانەو بەلەبەرچاوگرتنی سیاسەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لەخزمەتی ئاسۆی بەدیهێنانی مافەكانی گەلەمان بێت. لەبارەی پرسی دەستوریش، روونیكردەوە: كە یەكێتی پشتیوانی لەسیستمی پەرلەمانی دەكات، ئەمەش پرۆسەیەكی مێژووی گرنگە بۆ نەتەوەكەمان كە دەچێتە ناو مێژوویەكی نوێ‌. سەبارەت بەهەڵبژاردنی توركیاش، وتی: توركیا لەبەردەم هەلومەرجێكی چارەنوسسازدایە، چونكە یەكەمینجارە وڵاتەكە دەكەوێتە بەردەم مەحەكێكی نوێی دیموكراسی، كە سیستمی دیموكراسی توركیا، لەسیستەمێكی ستونی نەتەوەیی توركەوە بگۆڕدرێ‌ بۆ سیستمێكی ئاسۆیی پێكهاتە جیاوازەكان لەوانە كوردیش. ئاماژەی بەپەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ هێزو لایەنەكانی كوردستان كردو وتی: یەكێتی هەمیشە پشتیوانی ئازادییەكان، خەباتی مەدەنی ‌و سیكۆلاریزم دەكات، تا ئەم ئەزموونە دیموكراسییە زیاتر بچێتە پێشەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە