کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەلا بەختیار لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی بەرگری هەنگاریا كۆبۆوە

.

09:10 PM - 20/05/2015

نوێنەری وەزارەتی بەرگری هەنگاریا سوپاسی هێزی پێشمەرگە دەكات، كە گیانی خۆیان لەپێناوی ئازادیدا دەبەخشن. مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك پێشوازی لە هاری سەبۆلچ نوێنەری وەزارەتی بەرگری هەنگاریا‌و د.دەژۆ تۆماش عەمیدی كۆلێژی ئادابی زانكۆی ئۆتڤۆش لۆرانسی هەنگاریا كرد و رایگەیاند: دوای سەرهەڵدانی داعش، بەتایبەتی دوای رووداوەكانی موسڵ و شنگال، سیاسەتی دنیا بەرەو گۆڕانكارییەكی دڵخۆشكەر دەڕوات، سەبارەت بەپاراستن ‌و زیادكردنی ئازادی. لەو دیدارەدا كە هەڤاڵان د.ئارام حەمەی مینا جێگری لێپرسراوی مەكتەبی شەهیدان و د.شۆڕش قادر نوێنەری یەكێتی لەهەنگاریا ئامادەیبوون، نوێنەری وەزارەتی بەرگری هەنگاریا رایگەیاند: دەزانین پێشمەرگە بێ‌ هاوتا شەڕی داعش دەكەن و بەتەنهاش مەترسی نییە بۆ سەر كورد، بەڵكو هەڕەشەیە بۆ سەر جیهانیش. بۆیە هەنگاریا پابەندە بەوەی پشتیوانی كوردستان بكات. لەبەرمبەردا مەلا بەختیار سوپاسی حكومەتی هەنگاریای كرد، كە هەڵوێستێكی پۆزەتیف و دیموكراسییان بەرامبەر بەكورد نواندووە‌و، تەئكیدیشی كردەوە كە كورد میللەتێكی بەوەفایە و ئەمجۆرە هەڵوێستانە هەرگیز لەبیرناكات. هەروەها پێشنیازی كرد كە زانكۆی ئۆتۆش لۆرانسی هەنگاریا، پرۆژەی هەبێ‌ بۆ ئەوەی كچ و كوڕی ئەو شەهیدانە لەزانكۆكانی ئەو وڵاتە بخوێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە