کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەورە نوسەرێكی فەرەنسی كتێبێكی بەناوی مردن لەپێناو كۆبانی بڵاوكردەوە

.

01:35 PM - 31/03/2015

گەورە نوسەرێكی فەرەنسی كتێبێكی بەناوی (مردن لەپێناو كۆبانی) بڵاوكردەوە. پاتریس فرانسیشكی ئاڵڤ لەكتێبەكەیدا باس لە بەرخودانی خەڵكی كۆبانێ و وەستان لەبەرامبەر داعش و تێشكاندنی گەورەترین گروپی تیرۆرستی دەكات، هەروەها باسیش لەنمونەی ئیدارەدانی سەربەخۆی كانتۆنی كۆبانی كردووە، لەكۆكردنەوەی ئەو هەموو نەتەوە و ئاینزایانەی كە لەناوچەكەدا بوونیان هەیەو ئازادی و دیموكراتیەكی تەواوەتیان بۆ فەراهەمكراوە، دواتر فرانسیشكی تیشك دەخاتە سەر بەرخودانی خەڵكەكەی و خەباتی ژن و پیاو منداڵ لەبەرامبەر گروپی تیرۆریستی توندڕەوی داعش و تێشكاندنی ئەو گروپەو كوشتنی دەیان سەركردە و تیرۆریستی وڵاتانی جیهان، هەروەك ئەو نوسەرە فەرەنسیە بەرخودانی كۆبانێ بەیەكێك لە گەورەترین داستانەكانی قارەمانیەتی و خەبات لە پێناوی دیموكراسی و خاك و نیشتمان لەسەدەی بیست و یەك دەزانێت و كورد بەتاكە هێزێكی جیهان لەقەڵەم دەدات كە توانیویانە داعش تێكبشكێنن و ئیرادەی نەتەوەی و نیشتمانیان بەسەر داعشدا بسەلمێنن. پاتریس فرانسیشكی ئاڵڤ زیاتر لە 30 كتێبی گەورەو بەناوبانگی نوسیوەو سەرپەرشتیاری نوسینی زنجیرە كتێبەكانی ئەڤاتارە كە ژمارەیەك نوسەری گەورەی جیهان تیایدا بەشدارن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە