کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سنوری ناحیەی پیرەمەگروون شەهیدان و بریندارانی دەستی تیرۆر بەسەركرانەوە

.

03:43 PM - 19/05/2015

بە مەبەستی گوێگرتن لە كێشەو گرفت و كەموكورییەكانیان، دكتۆر بەختیار شاوەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و كۆمیتەی 14ی رێكخستنی پیرەمەگرون و ئیدارەی ناحیەكە ماڵی سەرجەم شەهیدان و بریندارەكانی دەستی تیرۆریان لە سنوورەكە بەسەركردەوە. لای خۆیانەوە كەسوكاری شەهیدان هیواخوازبوون كە ئەم جۆرە بەسەركردنەوانە بەردەوامی هەبێت و لە داهاتووشدا لە یاد نەكرێن, لەو بارەیەوە دكتۆر بەختیار شاوەیس بە كەسوكاری شەهیدانی رایگەیاند: ئەوان بەڵێنیان داوە هەردەم خزمەتكاری كەسوكاری شەهیدانبن و درێژە پێدەری ئەو رێبازەبن.

QG6Z9AsEcMo

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە