کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەڕڤانان لە چەند گوندێكی كانتۆنی جزیرە دەیان داعشیان كوشتووە

.

03:39 PM - 19/05/2015

شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە چەند گوندێكی كانتۆنی جزیرە دەیان تیرۆریستی داعشیان كوشت. چالاكوانێكی سیاسی كە لەگەڵ هێزەكانی یەپەگە و یەپەژەدایە بەسایتی پی یوكەی میدیای راگەیاند: لەتۆڵەی شەهیدی فەرماندە رووبار بیاردا زیاتر لە 150 تیرۆریستی داعش لە گوندەكانی سنوری خاپور و بەتایبەت لەگوندی قاهیرە كوژراون. وتیشی: زیاتر لە 200 تیرۆریستی داعش كە سەركردەی باڵای داعشیان تێدایە لە  20 گوندی سنوری تەل تەمر و سەرێكانی گەمارۆدراون، چەندجارێكیش ویستویانە هەڵبێن، بەڵام رێگەیان لێگیراوە. رونیشكردەوە: لەگوندی تەل هودا لەدووری پێنج كیلۆمەتری تەل تەمر تیرۆریستانی داعش بە دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە پەلاماری شەڕڤانیان داوە، بەڵام پێش ئەوەی بگەنە شوێنی مەبەست تەقێنراونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە