کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دلێر ماوەتی: وەزارەتی پێشمەرگە ناوی تیرۆریستمان لە بری شەهید بۆ دەنێرێت

.

12:04 PM - 31/03/2015

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان وەزارەتی پێشمەرگە بەكەمتەرخەم لەناردنی ناوی شەهیدان بۆلیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی كوردستان ناو دەبات. دلێر ماوەتی جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان تایبەت بەكەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاند: وەزارەتی پێشمەرگە لە رێكخستن و بەدواداچوون و ناردنی لیستی ناوی پێشمەرگە شەهیدەكانی كوردستان بۆ لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمان،كەم تەرخەمە.  ئەندامەكەی پەرلەمانی كوردستان ووتیشی: وەزارەتی پێشمەرگە لەتۆماری ناوی شەهیدانی كوردستاندا، ناوی تێرۆریستێكیان لەجێگەی ناوی شەهیدێك داناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە