کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی كۆسرەت رەسول عەلی لە ساڵیادی كۆڕەو دا

.

11:58 AM - 31/03/2015

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
لە ساڵیادی كۆڕەوە مەزنەكەی گەلی كوردمان لەپاڵ ئاراستەكردنی پیرۆزبایی و دەربڕینی خۆشحاڵی بە سەركەوتنەكان و ئەنجامەكانی ئەم كۆڕەوە

، كە دواجار ناوچەی ئارام بۆ كوردستان و بڕیاری 986ی لێكەوتەوە.
ئەمڕۆ كە 24 ساڵ تێپەڕ دەبێ بەسەر كۆڕەوە مەزنەكەی گەلی كوردمان، كوردستان بە جەنگ و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەگەڵ دڕندەترین رێكخراوی جیهان رووبەڕوو دەبێتەوەو بە درێژایی هەزاران كیلۆمەتر سنوورەكانمان لە شەڕدایە لەگەڵ تیرۆرستان، بۆیە پێویستە لەسەر سەرجەم لایەنەكان وەك چۆن پێشمەرگە قارەمانەكانمان بە خوێن بەرگری لە سنوور و خاكی كوردستان دەكەن، ئاواش لەسەر سەرجەم لایەنەكان پێویستە بەرگری لە مافەكانی كورد بكەن و یەكڕیزی نێوماڵی كورد بپارێزن.
لە كۆتاییدا دووبارە پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی ئەم كۆڕە مەزنە لە گەلی كوردمان دەكەم و ئەم یادە بە دەرفەت دەزانم بۆ ئەوەی دروود بنێرم بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان و دووپاتیشی دەكەمەوە كە ئەمڕۆ پێویستە بە هەمان رۆحیەتی كۆڕەو، هەموومان كۆدەنگی بكەین بۆ یەكڕیزی و پاراستنی نێوماڵی كورد.

كۆسرەت رەسول عەلی
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە