کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ وادەی كۆتایی دانوستانی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەكە

.

11:57 AM - 31/03/2015

ئەمڕۆ كاتی دیاریكراو بۆ دانوستانی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك كۆتایی دێت، لەكاتێكدا دوێنێ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: هێشتا خاڵی قورسی ناكۆك لەدانوستانەكاندا هەیە. دوێنێ جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: تا ئێستاش ئاستەنگ لەرێی دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران هەیە، كە لە شاری لۆزانی سویسرا بەڕێوەدەچێت، وتیشی: بە شەویش گفتوگۆی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك بەردەوام بووە، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو كاتەی بۆ دانوستانەكان دیاریكراوە و 31 ی ئازار كۆتایی دێت. جۆن كیری وتیشی: تا ئێستا هەندێك خاڵی قورس هەیە لە دانوستانە ئەتۆمیەكان. وەزیری دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاند: هەموان چاوەڕێی 31 ی ئازار دەكەن كە دواین رۆژە بۆ دانوستانەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە