کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەلا بەختیار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی كانتۆنی جزیرە و وەفدێكی هاوڕێی كۆبۆوە

.

08:20 PM - 30/03/2015

لەبارەگای مەكتەبی سیاسی  مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك پێشوازی كرد لە دكتۆر عەبدولكەریم عومەر وەزیری دەرەوەی كانتۆنی جزیرە لە رۆژئاوای كوردستان . لەدانیشتنێكی دۆستانەدا كە هەریەك لە مامۆستا ئیكرام، لێپرسراو و مامۆستا خالد ئەندامی پەیوەندییەكانی كوردستانی ‌و نەزیرە كوریە، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی تەشریعی كانتۆنی جزیرەو ئەكرەم مەحشوش ئەندامی دیوانی ئەنجومەن ‌و شێرزاد عادل ئێزدی  نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی لەهەرێمی كوردستان، ئامادەیبوون. سەركەوتنەكانی رۆژئاوا  هەڵبژاردن‌و دامەزراندنی كانتۆنەكان وەك دەستكەوتێكی نەتەوەی ئاماژەیان بۆ كرا. لە درێژەی دانیشتنەكەدا مەلا بەختیار دەستكەوتەكانی رۆژئاوای كوردستانی بەمایەی شانازیی ‌و هاوكاریی ‌و گەشەپێدانی پەیوەندییەكانیشی بەگرنگ خوێندەوە. ئەوەشی خستەڕوو:پێویستە مافی نەتەوەو پێكهاتەكانی تری رۆژئاوای كوردستان ‌و بەشدارانی كانتۆنەكانیش زیاتر لەبەرچاوبگیرێت، خەباتی پێكەوەیی كوردو نەتەوەو پێكهاتەكانیشی بە چەپكە گوڵەكەی سەرۆك مام جەلال ناوبرد. لەلایەن خۆشییەوە دكتۆر عەبدولكەریم عومەر وەزیری دەرەوەی كانتۆنی جزیرە، ئاماژەی بۆ هەڵبژاردنەكانی رۆژئاوای كوردستان كردو رایگەیاند: ئەگەرچی هەڵبژاردنەكە بێ كەموكوڕی نەبوو بەڵام سەلماندمان كە دەتوانن لەناخۆشترین هەلومەرجدا هەڵبژاردن بكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە