کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مناڵ بەهۆی مۆبایلەوە تووشی ئۆتیزم دەبێت

.

02:52 PM - 17/05/2015

بۆ ئەوەی مناڵەكانتان دووچاری ئۆتیزم نەبن لە مۆبایلەكانی نەوەی سێیەم دووریان بخەنەوە.
بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانستی دەركەوتووە كە شەپۆلە موگناتیسی و لەرە دەرچووەكان لە مۆبایلە ژیرەكانی نەوەی سێیەم راستەوخۆ كاریگەریی لەسەر مرۆڤ بەگشتی دروست دەكات ، بەڵام بەتایبەتی كاریگەریی زۆر خراپی لەسەر مناڵ دەبێت و دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە مێشكی مناڵ .
ئایان ماك گیل كرایستی مامۆستای پێشووی زانكۆی ئاكسفۆرد و زانای بواری دەرونناسی مناڵ رایدەگەیەنێت كە هەموو ئەو تیشك و لەرە و شەپۆلانەی لە مۆبایلە ژیرەكانەوە دەردەچن كاردەكەنە سەر مێشكی مناڵ و كاریگەریی خراپ لەسەر هەستەكانی جێدەهێڵێت و ئەبێتە هۆكاری ئۆتیزم كە نەخۆشییەكی دەروونی كۆمەڵایەتی باوە و كەسەكە گۆشەگیر دەكات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە