کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داعش لەئەنبار 500 ئەندامی هێزە ئەمنیەكان و خێزانەكانیانی كوشت

.

12:59 PM - 17/05/2015

لەكاتی پەلامارەكانیدا بۆ سەر شاری رومادی داعش500 ئەندامی هێزە ئەمنیەكان و خێزانەكانیانی كوشتووە.
سوهەیب راوی پارێزگای ئەنبار ئاماژەی بەوەداوە كە داعش لەڕێی دەیان بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە پەلاماری شاری رومادی داوە و دوای نەبوونی بەرگری هێزە ئەمنیەكان دەستی بەسەر بەشێك لەناوچە گرنگەكانی شارەكەدا گرتووە.
راوی ئاشكراشیكردووە كە داعش لەكاتی پەلامارەكانیدا بۆ سەر شاری رومادی 500 ئەندامی هێزە ئەمنیەكانی لەگەڵ خێزانەكانیان كوشتووە، ئەوەشی خستۆتەڕوو كە زیاتر لە 50 پۆلیسی ناوخۆی رومادی بەهۆی پەلاماری ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكانی داعش كوژراون و دەیانی تریش بریندار بوون.
پارێزگاری ئەنبار راشیگەیاندووە: دەسەڵاتدارانی ئەمنی لەئێستادا هێزێكیان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانی رومادی پێكهێناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە