کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشڕەوییەكانی هێزە ئەمنییەكان لە تكریت بەردەوامە

.

05:21 PM - 30/03/2015

هێزە ئەمنییەكانی عیراق تونێلەكانی تكریتیان كۆنترۆڵكرد كە تیرۆریستانی داعش وەكو كۆگای چەك و شوێنی زیندانیكردنی دیلەكانیان بەكاریانهێناوە.
لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی لەشاری تكریت رایگەیاند: هێزە ئەمنیەكانی عیراق لەبەردەوامی پێشڕەوییەكان توانیویانە دەست بەسەر پێنج تونێلی تیرۆرستانی داعش بگرن كەبەشێكیان پێشتر لەلایەن رژێمی بەعسەوە دروستكرابوون و درێژییەكانیان زیاتر لە شەش كیلۆمەترە.
ئەو سەرچاوەیە روونیكردەوە زیاتر لە 160 تیرۆرستی داعش لەناو تونێلەكاندا دەستگیركراون و 50 دیلی تێدا زیندانیكرابوون كە 17 یان لەرەگەزی مێن و خەڵكی شارەكانی موسڵ و حەویجە و تكریتن و هەروەها دەستبەسەر چەندین جۆری بۆمب و چەكی قورس و ئۆتۆمبێلی سەربازیدا گیراون.
سەرچاوە ئەمنیەكە ئەوەشی ئاشكراكرد: بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستكەوتوون داعش لەناو ئەو تونێلانەدا گۆڕی بەكۆمەڵی دروستكردووە و لەئێستادا بەهۆی بەردەوامی شەڕ و پێكدادانەكان پشكنینی ئەو تونێلانە دواخراون.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە