کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاسایشی ڕۆژئاوا هەواڵی ڕادەستكردنی تەل براك و تەلحەمیس ڕەتدەكاتەوە

.

05:10 PM - 30/03/2015

ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان هەواڵی تەسلیمكردنەوەی هەردوو ناوچەی تەل براك و تەلحەمیس بە رژێمی سوریا ڕەتدەكاتەوە.
لەروونكردنەوەیەكدا جوان ئیبراهیم فەرماندەی گشتی هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوا رایگەیاند: تەواوی خەڵكی ناوچەكانی تەل بەراك و تەل حەمیس لە فێڵ و كارە درۆكانی رژێمی سوریا ئاگادار دەكەینەوە كە لە رێگەی سیخوڕەكانیانەوە دەیانەوێت لەرووی دەروونیەوە كاریگەری لەسەر خەڵكی رۆژئاوا دابنێن، هەر لەڕوونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە رژێمی سوریا هەواڵی تەسلیمكردنەوەی هەردوو ناوچەی تل بەراك و تەلحەمیس لەلایەن ئاسایشی رۆژئاواوە بڵاودەكاتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە سەرتاپای ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستیەوە و هیچ بنەمایەكی نیە، چونكە ئەوە خاكی كوردستانەو دەیان شەهیدمان لەرێگەی داوە و بەهیچ جۆرێك تەسلیمی هیچ لایەنێكی ناكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە