کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەركردەیەكی داعش لە باشوری حەسەكە كوژرا

.

03:11 PM - 28/03/2015

لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش لەناوچەكانی باشوری حەسەكە سەركردەیەكی دیاری  ئەو گروپە تیرۆریستیە بە ناوی ئەبو حارس چیچانی بە رەگەز تونسی كوژرا. كەناڵەكانی راگەیاندن لەو بارەیەوە بڵاویانكردەوە: دوێنێ فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان چەند مۆڵگەیەكی داعشیان لە سنوری  گوندەكانی باشورو باشوری رۆژئاوا كردۆتە ئامانج و ژمارەیەك تیرۆریستی داعش كوژراون. روونیشكردەوە: لەناو كوژراوەكانی داعشدا ئەبو حارس چیچانی سەركردەی دیاری ئەو گروپە بەدیدەكرێت كە دەستی لەچەندین تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی هەبووە لەناوچە جیاجیاكانی سوریا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە