کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید لە درێژكردنەوەی بۆندی پیپی نزیكبۆتەوە

.

02:36 PM - 28/03/2015

 یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە درێژكردنەوەی بۆندی پیپی نزیك بۆتەوە و ئەگەرێكی زۆریشی هەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا گرێبەستێكی نوێ لەگەڵ ئەو بەرگریكارە پورتوگالیەدا ئیمزا بكات، رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایكردووە: لە چەند رۆژی رابردوودا ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید و بەرێوەبەری كارەكانی ئەو بەرگریكارە كۆبوونەتەوە و هەردوولاش نزیكبوونەتەوە لە رێكەوتنی كۆتایی بە مەبەستی نوێكردنەوەی بۆندی پیپی بۆ 2 وەرزی تر و تا هاوینی ساڵی 2018، جێی وەبیرهێناوەیە پیپی تەمەن 32 ساڵ وەرزی 2007 بە بری 30 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی پۆرتۆی پورتوگالیەوە پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی ریاڵ مەدریدەوە كرد و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا توانیویەتی 2 جار نازناوی لالیگا و 2 جار نازناوی جامی شای ئیسپانیا و 2 جار نازناوی جامی سوپەری ئیسپانی و 1 جاریش نازناوەكانی چامپیۆنس لیگ و جامی سوپەری ئەوروپی و جامی جیهانی یانەكانی بەدەستهێناوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە