کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناسا فرۆكەی نەفەرهەڵگری بێ دەنگی دۆستی ژینگە دروست دەكات

.

04:19 PM - 02/03/2016

ئاژانسی ناسا بەپشت بەستن بەتەكنەلۆژیایی نوێ و لەپێناو پاراستنی ژینگەی جیهان فڕۆكەیەكی نوێ دروست دەكات.  كۆمپانیایی لۆكید مارتین ڕێكەوتنێكی بەبڕی 20 ملیۆن دۆلار لەگەڵ ئاژانسی جیهانی ناسا بۆ دروستكردنی فڕۆكەیەكی نەفەر هەڵگر ئیمزاكرد، بەپێ ڕێكەوتنەكەش لەدیزاینی دروستكردنی ئەو فڕۆكە نوێ یەدا پشت بەتەكنەلۆژیایی پێشكەوتوو دەبەسترێت، بەجۆرێك فڕۆكەكە دەنگێكی زۆر كەمی دەبێت دانیشتیوانی زەوی هەست پێ ناكەن. لەو بارەیەوە چارلز پۆڵدن ووتەبێژی ناسا ڕایگەیاند: ئاژانسەكە ئامانجیەتی لەو ڕێگەیەوە فڕۆكەیەكی نەفەر هەڵگری دۆستی ژینگە بەرهەم بهێنێت، هاوكات جیفۆن چین جێگری بەڕێوەبەری ئاژانسەكە پێشبینی كرد لەسەرەتای ساڵی 2020 ەوە بتوانرێت ئەو جۆرە فڕۆكەیە لەبواری گەشتە ئاسمانیەكاندا بەكار بهێنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە