کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فیۆرەنتینا دەیەوێت بۆندێكی یەكجاری لەگەڵ محەمەد سەڵاح ئیمزا بكات

.

02:35 PM - 28/03/2015

 بەهۆی ئەو ئاستەبەرزەی محەمەد سەڵاح لەگەڵ یانەكەی پێشكەشی دەكات، بەرپرسانی یانەی فیۆرەنتینای ئیتاڵی لە هەوڵی ئەوەدان بۆندی خواستنی ئەو یاریزانە میسریە بۆ وەرزێكی تر درێژبكەنەوە، رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزی ئاشكرایكردووە: بەرپرسانی یانەی فیۆرەنتینا لە هەوڵی ئەوەدان لە نزیكترین كاتدا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی یانەی چێڵسی دەست پێ بكەن، تا لە پێش كۆتایی هاتنی یاریەكانی ئەم وەرزەدا بۆندی محەمەد سەلاح بۆ وەرزێكی تر و تا هاوینی 2016 درێژبكەنەوە، ئەو رۆژنامەیە باسی لەوەشكردووە : بەرپرسانی ئەو یانە ئیتاڵیە ئامادەییان دەربریوە بری 750 هەزار یۆرۆ لە بری ماوەی خواستنی ئەو یاریزانە بدەنە یانەی چێڵسی و لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەییان دەربریوە لە دوای كۆتایی هاتنی ماوەی خواستنی یاریزانی ناوبراو، بڕی زیاتر لە 11 ملیۆن پاوەند پێشكەشی ئەو یانە لەندەنیە بكەن تا بۆندێكی یەكجاری لەگەڵ محەمەد سەڵاح ئیمزا بكەن، جێ ی باسە محەمەد سەڵاحی تەمەن 22 ساڵ لە میركاتۆی زستانەی رابردوودا بە شێوازی خواستن و بۆ ماوەی 6 مانگ رووی لە یانەی فیۆرەنتینا كرد و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا لەسەرجەم خول و جامەكاندا توانیویەتی لە كۆی 11 یاری 6 گۆڵ تۆمار بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە