کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆرینیۆ هەوڵی گواستنەوەی ئەدیبایۆر دەدات

.

02:34 PM - 28/03/2015

 بە پێی هەواڵێكی رۆژنامەی میرۆری بەریتانی ئیدارەی یانەی چێڵسی لە پلانی ئەوەدان هاوینی داهاتوودا گێبەستێك لەگەڵ ئیمانوێل ئەدیباریۆری هێرشبەری یانەی توتنهام هۆتسبێر ئیمزا بكەن، رۆژنامەی میرۆر ئاشكرایكردووە: خۆسیە مۆرینهۆی راهێنەری بلوز داوای لە ئیدارەی یانەكەی كردووە لە هاوینی داهاتوودا ئەدیبایۆری بۆ بهێننە ریزی یانەكەیەوە، ئەویش تا لە دوای وازهێنانی یەكجاری دیدیە درۆگبا لە یاریكردن، لە ریزی یانەكەی وەكو هێرشبەرێكی یەدەگ سوود لە تواناكانی ئەو یاریزانە تۆگۆلیە وەربگرێت، ئەو رۆژنامەیە باسی لەوەشكردووە: یانەی چێڵسی لە گواستنەوەی ئەدیبایۆردا دووچاری هیچ ئاستەنگەیەك نابنەوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی ئەو هێرشبەرە لە هاوینی داهاتوودا بۆندەكەی لەگەڵ یانەكەیدا كۆتایی پێدێت، جێی وەبیرهێناوەیە ئیمانوێل ئەدیباریۆری تەمەن 31 ساڵ لە پێشتردا یاریزانی یانەكانی میتز و مۆناكۆ  و ئارسناڵ و مان سیتی و ریاڵ مەدرید بووە و لە وەرزی 2011 شەوە پەیوەندی بە ریزەكانی توتنهامەوە كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە