کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج لە عیراق دەستیپێکرد

.

11:50 AM - 02/05/2024

فەرمانگەی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دەکرێت.

وەزارەتی دارایی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی له‌وه‌كردوه‌، به‌شی ژمێریاری له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ دەستیکردوە بە دابینکردنی پاره‌ی موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی (ئایار/5)ی 2024، ڕێکارەکانی بەرزکردنەوەی موچە لەلایەن دەسەڵاتی خانەنشینی نیشتمانی و بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید لە ڕێگەی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی تەواو دەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، خانەنشینان مەدەنی و سەربازی کە نامەی کورتیان پێدەگات، دەتوانن سەردانی لقی بانکەکان یان شوێنەکانی ATM بکەن لە بەغدا و پارێزگاکانی دیكه‌ بۆ وەرگرتنی موچەکانیان.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عیراق باسلەوەکراوە ئەو خانەنشینانەی نامەیان پێدەگات لەڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە، دەتوانن سەردانی لقی بانکەکان و دەروازەکانی خەرجکردن بکەن لە بەغداد و تەواوی پارێزگاکان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە