کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەج و عومرەی هەرێم: ڤیزای یەك ساڵی بۆ ئەنجامدانی حەج نارەسمییە

.

09:07 AM - 02/05/2024

حەج و عومرەی هەرێم ئاشكرایكرد، بانگەشەكردن بۆ ڤیزەی یەک ساڵی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج بونی نییە و لە سعودییە گەشتەكە بە نارەسمی ئەژمار دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی حەجی ئەمساڵ خەڵکانێک بەناوی کەسی و کۆمپانیاوە دەستیان کردووە بە بانگەشەی بردنی حاجیان بەرێگەی ڤیزەی ساڵی یاخود هەر جۆرە ڤیزەیەکی دیکە بۆیە لێرەوە بە گرنگ و پێویستی دەزانین هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دووبارە ئاگاداربکەینەوە کە لە عیراق و لە هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە حەجێکی لەم جۆرە نییە و حکومەتی سعوودیەش بۆ ئەمساڵ چەندین رێککاری توندی داناوە بۆ رێگریکردن لە حەجی نارەسمی.

دەشڵێت، وەزارەتی حەجی عەرەبستانی سعودیە بڵاویکردووتەوە و بە هەموو شاندی وڵاتانی راگەیاندووە کە هەر کەسێک جگە لە رێگەی فەرمی بە هەر رێگەیەکی دیکە لە وەرزی حەجدا فەریزەی حەج ئەنجام بدات لەکاتی دەستگیرکردنی تووشی کێشە دەبێتەوە چ بە پێبژاردنی پارە یاخود بە بەندکردن و رێگریکردن کە جارێکی دیکە ئەو هاوڵاتیە گەشتی سعوودیە نەکاتەوە .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ئاماژەبەوەشدەكات، هەر هاوڵاتیەک بە رێگەی ڤیزەی ساڵی یاخود هەر جۆرە ڤیزەیەکی دیکە لە سعودیە دەستگیر بکرێت خۆی بەرپرسیار دەبێت و بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە هەموو دەرهاویشتەکان دەخاتە ئەستۆی خۆیان وهەر کۆمپانیایەک لە ئەگەری ئەنجامدانی ئەمکارە ئەگەر لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی هەبێت ئەوا مۆڵەتەکەی لێ وەردەگیرێتەوە و جارێکی دیکە بۆی نییە لە هەرێمی کوردستان و عیراق کاری حەج و عومرە بکاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە