کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هۆشداریی لە دروستبوونی لافاو دەدرێت و بەرگریی شارستانی حەوت داواکاریی لە هاوڵاتییان دەکات

.

10:24 PM - 30/04/2024

بەرگریی شارستانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە کە تا ڕۆژی دووشەممە بەردەوامی دەبێت. 

 

لە راگەیەندراوێکی بەپەلەدا بەرگریی شارستانیی هەرێم دەڵێت بۆ پاراستنی خۆتان ڕەچاوی ئەم خالانەی خوارەوە بکەن

 

١ـ دووربکەونەوە لەو شوێنانەی ئاوی زۆری لێ کۆبۆتەووە 

 

٢ـ  دەستکاری هێل و تەلەکانی کارەبا مەکەن ئەگەر لەسەر زەوی کەوتبوون چونکە تۆ دلنیا نیت کارەبای تێدا ماوە یان نا .

 

٣ـ بەهیچ شێوەیەک نزیک چەم و دۆل و ڕووبارەکان مەکەونەوە چونکە لەوانەیە لە ناکاو ئاستی ئاو بەرز ببێتەوەو مەترسی بۆ سەر گیانت هەبێت .

 

٤ـ لەم چەند ڕۆژەی ئەم شەپۆلە باشترە هاونیشتیمانیان زەرور نەبێت سەفەر نەکەن بۆ شارەکان بۆ سەلامەتی خۆیان .

 

٥- شوفێرانی بارهەلگر پێویستە هێواش ئۆتۆمۆبیلەکانیان لێ بوخڕن بە پێچەوانەوە کارەساتی گەورەی لێ دەکەوێتەوە .

 

٦ـ ئاژەلداران و شوانکاران هەولبدەن دووربکەونەوە لە بەرزاییەکان و ئەو شوێنانەی دار و محاویلەی لێیە لەبەر مەترسی هەورە بروسکە .

 

٧ـ لە هەموو پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان لەکاتی بوونی مەترسی بەزووترین کات پەیوەندی بکەن بە تیمەکانی بەرگری شارستانی لە رێگای ژمارە 115 .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە