.
04:28 PM - 30/04/2024
بەڕێزان/ خێزان و بنەماڵەی کۆچکردوو مامۆستا کامیل ژیر
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا کامیل ژیر نووسەر، پارێزەر و سیاسەتمەداری گەلەکەمان پێگەیشت لە ناخەوە دڵتەنگی کردین، لە دەستدانی مامۆستا لە دەستدانی سەرمایەی گەورەی گەلەکەمانە.
پرسە و سەرەخۆشیی دامەزراوەکەمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە کوردپەروەرەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
جێپەنجە و رۆڵی دڵسۆزی و پێگەی مامۆستای نیشتمانپەروەر لە رووداوەکاندا رەنگی داوەتەوە مامۆستا یاد و یادەوەریەکان و بەرهەمە بە پێزەکانی بۆ هەییشە لەلامان دەمێنێتەوە، نووسینەکان مامۆستا رۆح و زیندوویەتی دەکرد بە لاپەڕەکانی رۆژنامە و گۆڤارەکاندا، یەکێک لە سەربەرزییەکان بۆ مێژووی کورد پێبەخشینی خەڵاتی جوانترین هۆنراوە بوو، مامۆستا ورەو توانایەکی بەرزی هەبوو تا دواساتەکانی دانەبڕبوو لە نووسین بەقەڵەمەکەی.
داواکارین لە خودای گەورە بە بەهەشتی بەرین شادی بكات و سەبووریمان پێببەخشێت.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە