کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا مووچەی هەرێم دەنێردرێت

.

01:25 PM - 28/04/2024

د.نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا مووچەی هەرێم دەنێردرێت 

دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان لەعیراق بەردەوامە و ئەندامێكی لیژنەی دارایش لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەبەغداوە رەوانە دەكرێت.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند، وردبینی لیستی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە بەردەوامە و لەگەڵ تەواوبوونی وردبینیەكە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە دەكرێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە تا ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی نیسان دابەشكردنی مووچە لەعیراق بەردەوامە و كۆتایی نەهاتووە.

پێشتر، لە رۆژی یەك شەممەی رابردوو، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان رەوانەی بەغدا كرا و بڕیارە دوای وردبینی تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە