.
11:28 AM - 28/04/2024
رێوڕەسمی چل و یەكەمین ساڵیادی شەهیدبوونی (شێروان مەحمود) ناسراو بە (پیرمام) لە گوندی هیزۆپی سەربە قەزای كۆیە بەڕێوەچوو.
لەڕێورەسمەكەدا چەندین وتار پێشكەشكران و سەرجەمیان باسیان لەڕۆڵ و قارەمانێتی شەهیدی ناوبراو دەكرد كە لەلاوییەوە تەمەنی خۆی بۆ رێبازی سەرۆك مام جەلال و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وخاكی كوردستان پێشكەشكرد.
هاوكات، كەسوكار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی شەهید (شێروان مەحمود) بەڵێنیان دووپاتكردەوە كە هەمیشە رێبواری رێی خەباتی ئەو شەهیدە و سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادی بن
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە